لە زانکۆی ڕاپەڕێن یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent بۆ خوێندکاران بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا، ئەم ئیڤێنتە پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و دامەزراوەی تالێنت هەب-ە، ئامانجەکەشی دۆزینەوەی هەلی و کار و خزمەتە بۆ خوێندکاران.
دامەزراوەی تالێنت هەب و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەهەردوو کەمپەسی زانکۆی ڕاپەڕین (ڕانیە – قەڵادزێ) ئیڤێنتەکەیان ئەنجامدا، تێیدا چەندین وۆرک شۆپی تایبەت بە کارسازی و گەشەپێدانی بیرۆکەی داهێنەرانە راگەیەندرا و لەو چوارچێوەیەشدا پانێڵێكی تایبەت بەو پرسەش بە بەشداری پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ لە ئیڤێنتەكەدا بەڕێوەچوو.
وابڕیارە وۆرك شۆپەكانی UniTalent بۆ خوێندكارانی سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی ڕاپەڕین لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا بەڕێوەبچێت، لەلایەکی دیکەشەوە خوێندكارانی پەیمانگاكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و سەرجەم دەرچووانی زانكۆی راپەڕین و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی دیكە كە دانیشتووی سنووری ڕاپەڕینن دەتوانن لەو وۆرک شۆپانەدا بەشداربن.
لەكۆتایی وۆرك شۆپەكەدا لەلایەن سێ خاوەنكار و كۆمپانیاوە دەرفەرتی كاركردن رەخسێنراوە و رادەگەیەنرێن، بەشداربووان سەرەڕای ئەوەی بڕوانامەیان پێدەبەخشرێت، دەتوانن سی ڤی پێشكەش بكەن و ببنە خاوەنی كاری خۆیان بەپێی پێشبڕكێ و چاوپێكەوتن.
وۆرك شۆپی یەكەم:
شوێن: زانكۆی راپەڕین، كەمپەسی رانیە، بینای كۆلێجی پەروەردەی
بنەڕەت، هۆڵی سەنتەری زمان، نهۆمی سێیەم.
دووشەممە و سێشەممە
21
– 22 / 10 / 2025
كاتژمێر 12:00 بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ
وۆرك شۆپی دووەم:
شوێن: زانكۆی راپەڕین، كەمپەسی قەڵادزێ، بینای كۆلێجی
پەروەردە، هۆڵی چالاكییەكان، نهۆمی دووەم.
سێشەممە و چوارشەممە
خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...
ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشداریی کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاڤا دەکەن...
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشداربوو لە دیداری ئەکادیمیی ئاشتی بۆ ڕۆژاڤا...