لەبینای سەرەکی خۆیدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێشوازیی لە کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، کە تیایدا گەنگەشە و بیروڕا گۆڕینەوە تەوەری سەرەکی سەردانەکە بوو.
کارا عومەر لێپرسراوی بەشی هەماهەنگی و بەدواداچوونی کۆمەڵەی خوێندکاران ئاماژەی بەوە کرد کە میوانداریی و پێشوازییان لە بەشێک لە ستافی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی کردووە، لەمیانی کۆبوونەوەیاندا باسیان لە چەند پرسێکی گرنگی خوێندکاران و گەنجان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە ناوبراو دەڵێت " لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان دەربارەی چالاکییە ئەکادیمی و زانستییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ خزمەتی ڕەوتی پەروەردە و زانست لە هەرێمی کوردستان کردووە".
لەمیانی سەردانەکەیاندا عوسمان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی سوپاس و ستایشی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە جارێکی دیکە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی هێنایەوە سەر کار، کۆمەڵێک کچ و کوڕی گەنجی هێنایە سەر مەیدانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی هیوای داهاتوویەکی پڕخێر و سەرکەوتوویی بۆ کۆمەڵەی خوێندکاران خواست.
بەکر محەمەدی سەرپەرشتیار و مامۆستای خانەنشینیش لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وتی: "پێویستە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرز بنرخێنن، چونکە بووەتە پاڵنەرێکی باش بۆ خزمەتکردن بەو تیمەی کە دەیانەوێت خزمەت بە توێژی خوێندکاران بکەن".

سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان زێڕینتر کرد...
لە کۆمەڵەی خوێندکاران بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا...