دەزگای میدیایی کوردسات رێزلێنانی بەخشییە ئاران غەفوور ئەحمەد، نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران، ڕێزلێنانەکەش لەپای هەوڵەکانیان بوو لە بوارەکانی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵادا.
دێرین لەتیف رەشید، بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات پێشوازیی لە ئاران غەفوور ئەحمەد، نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران کرد و سوپاس و پێزانینی دەزگاکەی ئاڕاستە کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان لەبوارەکانی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
لەبەرامبەردا نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەریی دەزگای میدیایی کوردسات کرد کە هەمیشە میدیایەکی هاوسەنگ و پابەندبووە بە بەها باڵاکانی رۆژنامەوانی و کۆمەڵگە، جگەلەوەی بە ستانداردێکی بەرز و ناوەڕۆکێکی بەهێزەوە لەخزمەت بینەراندا بووە، هاوکات نموونەیەکی باڵا بووە بۆ میدیای نوێ لە ناوچەکەدا.
هەر لە دیدارەکەدا چەندین پرۆژەی هاوبەش لەنێوان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و دەزگای میدیایی کوردسات گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، بە ئامانجی خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشچوونی رەوتی زانست لە هەرێمی کوردستاندا.



کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...