دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ 10 گرووپ لە خوێندکاران بەشداربوون لە پێشبڕکێیەکی جیهانی ناسا لە سلێمانی، یەکێک لەو گرووپانەی بەشدارییان تێدا کردبوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بوونە براوەی ئیڤێنتەکە.
هەریەکە لە (زانیار ئازاد ساڵح، سان سیروان عبداللە و میر عەبدولموتەڵیب یاسین) لە گرووپی (یەکسەر) براوەی پێشبڕکێکە بوون، ئامانجیان لە پڕۆژەکە بۆ پێشبینیکردنی کەشوهەوای هەموو ناوچەکانی جیهانە بەپێی داتای ساڵانی پێشووی ناسا، کە داتاکەشیان لەنێوان ساڵانی (2020 - 2024) وەرگرتووە.
گرووپی (یەکسەر) براوەی NASA International Space Apps Challenge - Sulaymaniyah بوون، گرووپەکە چاڵێنجی (?Will It Rain On My Parade) هەڵبژاردبوو کە تایبەتە بە پێشبینی کەشوهەوا و سوودوەرگرتن لە داتاکانی ناسا لە چەند ساڵی رابردوودا.
گرووپی (یەکسەر) پرۆژەکەیان بەشێوەی وێب دروستکردووە و بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) کاردەکات، جگەلەوەش دەتوانێت لەگەڵ هەموو ئامێرە زیرەکەکاندا مامەڵە بکات و بەشێوەی ئاسان کەسی بەکاربەر سوودی لێوەربگرێت.
زمانە
بەکارهاتووەکانیش بریتین لە:
Angular (tailwind) – Frontend
NodeJS – Backend
Python - Backend(data analysis)
MySql – Database
Cloudflare + VPS —> hosting
لەلایەکی دیکەوە بەشی سەرەکی بەکارهێنەر شوێنەکەی هەڵدەبژێرێت لەگەڵ بەروارێکدا کە چوار داتای پێشبینیکراو نیشان دەدات (ئەگەری باران بارین، تێکڕای پلەی گەرمی، خێرایی با و ڕادەی شێ)، بەو هۆیەوە بەکارهێنەر دوای سەردانکردنی شوێنەکان هەڵسەنگاندن دەنووسێت، کە دەتوانرێت بۆ داهاتوو وەک داتایەک وەربگیرێت تاوەکو باشتر پێشبینی کەشوهەوا بکەن .
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان میوانداریی ئەو پێشبڕکێیەی کرد کە ساڵانە ناسا ڕێکیدەخات و بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، لەو پێشبڕکێیەشدا گرووپێک بە ناوی (یەکسەر) بوونە براوە و گرەوی هێزیان لەو ئاڵنگاریانەدا بردەوە.
کۆمەڵەی خوێندکاران پشتگیری زانکۆی ڕاپەڕینیان کرد و پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی کوردستان بەدە...
ئۆفیسی کۆمەڵەی خوێندکاران لە ڕانیە کرایەوە...
"پرۆژەکانمان دەست پێدەکاتەوە"...
بافڵ تاڵەبانی لە هەولێرەوەبە دڵ و بە ڕۆح سڵاو لە مامۆستایان و خوێندکاران و گەنجان دەکات...
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی نۆژەنكرایەوە...