لە سلێمانی گەورەترین پێشبڕکێی جیهانی لە بوارەکانی تەکنۆلۆجیا و بۆشایی ئاسمان ئەنجام درا و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش میوانداریی ئەو پێشبڕکێیەی کرد کە ناسا بۆ هاوبەشەکانی ڕێکخیستبوو.
بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و دووەمجارە لە عێراق ناسا پێشبڕکێیەکی گەورەی جیهانی ڕێکخدەخات، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش وەک هەمیشە پاڵپشتی زانستخوازان و خوێندکارانە، بۆ ئەو مەبەستە میواندارییەکەی لە سلێمانی بۆ ئەو پێشبڕکێ زانستییە گەورەیە ساز و ئامادەکرد.
ئەو پێشبڕکێیە لەژێر ناوی (Nasa Intrenational space Apps Challenge- Slemani ) بەڕێوەدەچێت، کە پێشبڕکێیەکی ساڵانەی جیهانییە، ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە رۆژانی (4 و 5ی تشرینی یەکەم) لە هۆڵی تایتانیک ئەنجام درا.
لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەی ناسادا، 10 تیم بەشداریی دەکەن و هەر تیمێک ئاڵنگارییەک ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتووببن و لە قۆناغی دواتردا بەشداریی لە پێشبڕکێی گەورەی جیهاندا بکەن.
ئاڵنگارییەکان لەلایەن تیمەکانی ناساوە دیاریی دەکرێن و بەشداربووانیش کار لەسەر گەشەپێدانی سیستمەکان و نەرمە کاڵا و دەکەن و ئەو داتا و زانیارییانە بەکاردەهێنن کە سەرچاوەکانیان کۆمپانیای ناسایە.
ئەو تیمەی ناسا چەند مامۆستایەکی سەرپەرشتیار هاوکاریان دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تیمەکان کە لەو 10 تیمە تەنها یەک تیمیان دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشداریی پێشبڕکێی جیهانیی بکات.

خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...
ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشداریی کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاڤا دەکەن...
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشداربوو لە دیداری ئەکادیمیی ئاشتی بۆ ڕۆژاڤا...