لەچوارچێوەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، سیمینارێکی گەورە بە هاوبەشەی لەگەڵ زانکۆی کیتاب بۆ د.کەریم شەریف قەرەچەتانی ڕێکخرا، بەو هۆیەوە چەندین بابەتی گرنگ بۆ خوێندکاران خرانە ڕوو.
کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کیتاب، سیمینارێکیان بۆ د.کەریم شەریف قەرەچەتانی بە ناونیشانی (بەرەو ئامانج) لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی کەرکوک ڕێکخست، شیکردنەوە و گەنگەشە بۆ چەندین بابەتی گرنگ کران.
لەو چالاکییەدا هەریەکە لە بەڕێزان ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک-سەڵاحەدین و ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و چەندین بەرپرس و کەسایەتیی دیکە ئامادەی سیمینارەکە بوون.
دوای کۆتاییهاتنی سیمیناری (بەرەو ئامانج)، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە زیاتر لە ١٥٠٠ خوێندکار و زیاتر لە ١٠٠ بەڕێوەبەری خوێندنگەی شاری کەرکوک.


سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان زێڕینتر کرد...
لە کۆمەڵەی خوێندکاران بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا...