لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، دەڤەری ڕاپەڕین ئامێزی بۆ کۆرسێکی سێ ڕۆژی تایبەت بە "سکۆلەر شیپ و خوێندن لە دەرەوەوی وڵات" کردەوە، بەو هۆیەوە زۆرێک لە خوێندکاران بەشدارییان تێدا کرد.
ئەم کۆرسە بۆ پێگەیاندن و گەشەکردنی تواناکانی خوێندکاران لە ڕانیە و ناوچەکانی دەوروبەری ڕێکخرا کە تێێدا وانەکانی تایبەت بە "سکۆلەر شیپ و خوێندن لە دەرەوەوی وڵات" بە بەشداربووان وترایەوە، لە کۆتا ڕۆژی کۆرسەکەشدا بەشداربووان بڕوانامەیان وەرگرت.
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ئامانجی خزمەتی زیاتر و پێگەیاندنی خوێندکاران بەبێ جیاوازی، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هەموو ئەو کار و چالاکییانەی دەبنە هۆی گەشەکردنی خوێندکار لە سەرجەم سێکتەرەکانی خوێندندا.

سیمیناری پرۆژەی نێکست ستێپ لە زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو...
پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران کۆتاییهات و 760 بەشداربوو بڕوانامەیان پێبەخشرا...
زنجیرەی ئەڵقەی ڕۆشنبیری لە سۆران بەڕێوەچوو...
بەشداربووانی کۆرسی "خوێندنەوەی هێڵکاری دڵ" لە کۆیە بڕوانامەیان پێبەخشرا...
خوێندکارانی پشدەر و بیتوێن بەشدارییان لە سیمینارێکی گەورەی "هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" کر...