سەنتەری پەروەردە و ڕاهێنانی گرووپی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی چین، سیمینارێکی گەورەی بۆ ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی عەرەبی ڕێخکستووە و نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیش بەشدارە.
ئەو سیمینارە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامیی دەبێت و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی عەرەبی بەشدارییان تێدا کردووە و محەمەد دانا، وەک نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەو سیمینارەدا ئامادەیی هەیە.
سیمینارەکە تایبەتە بە کاری ڕۆژنامەوانی و میدیایی، لەو نێوانەدا گەنگەشەی کاری ڕۆژنامەوانیی دەکرێت و نوێنەری هەر وڵاتێک لای خۆیەوە بە سەرنج و تێبینییەکانیان بەشداریی سیمینارەکەیان کردووە.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...