نوێنەرانی گشتی کۆلێجی بەشێک لە زانکۆکان، لە بینای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە کرا لە بەرامبەر خزمەت و بەدەنگەوە هاتنی كاروبارەكانی خوێندكاران لە زانكۆكانی خۆیاندا و ئەنجامدانی كاروچالاكییەكان لە ساڵی ڕابردوودا، دوای کۆبوونەوە و گوێگرتن لە داواکانیان، خەڵاتکران.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی (15/7/2025)، زۆرێک لە نوێنەری گشتی زانکۆکانی (سلێمانی، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، گەرمیان، چەرمۆ و پۆلیتەكنیكی گەرمیان) لە بینای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئامادەبوون، وێڕای دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەو نوێنەرانە، بەڵێنی پشتگیر و هاوکارییان لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە پێدرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پاڵپشتیکردنی خوێندکاران و لە نزیکەوە گوێ بۆ داواکانیان کرایەوە، جگەلەوەش تێبینی و سەرنجەکانیان بە هەند وەردەگیران.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بەڵێنی پێدان لە داهاتوودا پاڵپشتی سەرجەم خوێندكاران و نوێنەرایەتی خوێندكاران دەبێت، لەسەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستاندا.


.jpg)
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...