دوو نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ بەشدارییکردن لە سیمیناری ئاڵوگۆڕی کلتوور و زمان لەنێوان وڵاتانی تازەپێگەیشتوو، بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی چین کران.
سیمینارەکە ماوەی 20 ڕۆژی خایاند و لە شاری نانچانگ بەڕێوەچوو، پێنج نوێنەری هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ نوێنەرانی بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا بەشداربوون کە دووانیان نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران بوون، سیمینارەکەش تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕی کلتوور و زمان لەنێوان چین و وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا.
هەریەکە لە ڕەنوو ئاری نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی و کارا عومەر بەرپرسی هەماهەنگی کۆمەڵەی خوێندکاران، هاوشان لەگەڵ سێ کەسی دیکە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەو سیمینارەدا بەشدارییان کرد، کە تێیدا خاڵە هاوبەشەکانی نێوان کوردستان و شارستانیەتی چین تاووتوێ کران.
ڕێکخەرانی سیمینارەکە لە چین، 21 وڵاتی ئاسیا و ئەفریقیایان بانگهێتشکرد و یەکێک لەوانەش هەرێمی کوردستان بوو کە وەک نەتەوەیەکی گرنگ و بەرچاو ئامادەییان هەبوو، بەو هۆیەوە لەڕێگەی وتار و چەندین ڕەهەندی جیاوازەوە بابەتە گرنگەکان و کلتووری نێوان کوردستان و چین گەنگەشە کران.
لەگەڵ دەستپێکی سیمینارەکە، نوێنەرەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە وتارێکدا سوپاسی دەستپێشخەریی وڵاتی چینی کرد بۆ ڕێکخستنی سیمینارێکی وەها پێشکەوتوو، کە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ زیاتر لێکنزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتان و نەتەوە جیاوازەکان.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، ئاماژە بەوە کرا ئەم جۆرە بەرنامانە دەبنە هەوێنی بەرەوپێشچوونی زیاتری کلتووری سیاسی و ئابووری نێوان نەتەوە جیاوازەکان.
لە کۆتاییشدا نوێنەرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، خەڵاتی تایبەتیان بەخشییە سەرۆکی زانکۆی نانچانگ و بەڕێوەبەری سیمینارەکە.

خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین بە هەستێکی کوردانەوە ئیمزایان بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژاڤا کۆک...
زانكۆی ڕاپەڕین.. كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژاڤای كوردستان...
لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە پێنج هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا کۆکرایەوە...
ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران بەشداریی کەمپین و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاڤا دەکەن...
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەشداربوو لە دیداری ئەکادیمیی ئاشتی بۆ ڕۆژاڤا...