کۆمەڵەی خوێندکاران
ستافی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سەردانی بەڕێز ڕەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیان کرد و بەشێوەیەکی وردودرشت باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران کرا.
کردنەوەی کۆمەڵەی خوێندکاران بەفۆڕمێکی جیاواز و سەردەمیانە، بووە یەکێک لە تەوەرەکانی باسوخواسی ئەو سەردانە، بەو هۆیەوە جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی کۆمەڵە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و ڕەوتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، جگەلەوەش وەک شانازییەک ناوزەدی کرد.
لە درێژەی گفتوگۆکانیدا ڕەفعەت عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد کە پشتیوان و هاوکاری کارەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران دەبێت، ئامانجی ئەوانیش فراوانترکردنی سنووری کارکردن و پرۆژەکانی کۆمەڵەیە بۆ سەرجەم خوێندکارانی هەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەشی بەوە کرد سەربەخۆیی لە کارکردنی کۆمەڵەی خوێندکاران و دوورکەوتنەوە لە هەژموونی حزب، ڕووخسارێکی گەش و جیاوازی بە کۆمەڵەکە بەخشیوە و بەڕێزەوە لە ماندووبوونیان دەڕوانێت.
بەشێکی دیکەی ئەو سەردانە تایبەت بوو بە کار و پرۆژەکانی داهاتووی کۆمەڵەی خوێندکاران و گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، ناوبراو هاوکاری و پشتیوانیی بۆ کارەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و وتی: "ئامانجی ئێمە فراوانترکردنی سنووری کارکردن و پرۆژەکانتانە بۆ خزمەتی سەرجەم خوێندکاران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکار و هەماهەنگ دەبین و دەمانەوێت ئەو ژینگە لەبارەی خوێندکاران دەیخوازن، ئێوە ڕەخسێنەری بن و بەدیهێنەری خواستەکانیان بن".

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...