کۆمەڵەی خوێندکاران
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەرکی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی گەورە و گرنگیان لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا، بەهاوبەشی لەئەستۆگرت.
لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا و وەک بەسەرکردنەوەی ئەو چینە گرنگ و ماندوونەناسەی کۆمەڵگە، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، فێسیڤاڵێکی گەورەیان لەژێر ناونیشانی "زانست و پەرەپێدانی بواری تەندروستی لە چاوگەی پەرستارانەوە" ڕێکخست.
لەو یادەدا زۆرێک لە خوێندکاران و میوانان ئامادەبوون و چەندین پشکنینی پزیشکی بێبەرانبەر بەو هۆیەوە ئەنجام دران.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...