لەبەردەوامی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، بۆ ئەم جارە دەرفەتێکی دیکەی زێڕێن ڕەخسا و یونیڤیژن لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا.
لەو یونیڤیژنەی ئەنجامدرا 5/13/2025، خوێندکارانی زانکۆی ئەو پارێزگایە بە خۆشحاڵییەوە دڵی خۆیان بۆ وتە بە نرخەکانی قسەکەرانی ئەو یونیڤیژنە کردەوە و گوێبیستی ئەو ئامۆژگارییە بە نرخانە بوون، کە مامۆستایانی زانکۆ پێشکەشی خوێندکارانی زانکۆی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد.
قسەکەرەکانی ئەم
یونیڤیژنە هەریەکە لە ئاوارە حاجی توێژەر و مامۆستای زانکۆ، د.جوتیار ژاژڵەیی
مامۆستای کۆلێجی زمان بەشی ئینگلیزی بوون، هەریەکەیان لای خۆیەوە ئەزموونی ژیان و
هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەیان بۆ خوێندکاران شی کردەوە، کە دێتە بەردەم ڕێگەی
خوێندنیان.
کۆمەڵەی
خوێندکارانی کوردستان وەک ئەرکی خۆی هەموو ڕێککارەکانی ئەم یونیڤیژنەی لە
ئەستۆگرت، جگەلەوەش ئەم کۆمەڵەیە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لە پێشكەشکردنی کار و
چالاکی زیاتر بە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە.

کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...