کۆمەڵەی خوێندکاران
کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەشی کۆلێجی ئەندازیاری و لقی خوێندکارانی پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمریکیی زانکۆی سلێمانی کرد.
لەبەرامبەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ریزبەندیی بەرز و بەرچاو لەسەر ئاستی جیهان کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە کۆلێجی ئەندازیاری و لقی خوێندکارانی پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمریکیی زانکۆی سلێمانی، جگەلەوەش خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغەکانی ساڵی 2023-2024.
لەو ڕێوڕەسمەدا د.کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ئامادەی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە بوون.

نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ دوو بەشداریی گرنگ سەردانی لوبنانی کرد...
لە کۆیە وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بەڕێوەچوو...
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...