کۆمەڵەی خوێندکاران
لە ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزن و شکۆدارەکەی گەلی کوردستان
و داماڵینی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە لە خاکی پیرۆزی کوردستان، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
پیرۆزبایی لە کوردان دەکات.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان شانازی دەكات لە ڕۆژانی
خەباتدا بەشێكی دانەبڕاو بووە لە تێكۆشانی خەڵكی كوردستان لەپێناو ئازادی و سەرفرازیدا،
لەو پێناوەشدا چەندین شەهیدی داوە، دوای راپەڕینە مەزنەكەش بە بیرێكی نوێ و ستراتیژێكی
جیاوازەوە بەرپرسیارێتیی پاراستن و بەدیهێنانی مافەكانی خوێندكاران و گەشەپێدانی رەوتی
پەروەردە و زانستی لە ئەستۆ گرت.
ئەمڕۆ كە یادی ئەو
رۆژە مێژووییەی كورد دەكەینەوە، بەڵێن و پابەندیی خۆمان بەرامبەر خوێندكاران و
لاوانی كوردستان دووپاتدەكەینەوە، دەمانەوێت زانست بكەینە چرای رێ و گۆڕانكاریی ئەرێنی
لە كۆمەڵگەكەمان بهێنینە كایەوە، بۆ ئەمەش هەر خوێندكاران سەرمەشق دەبن و سەكردایەتیی
بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان دەكەن.


نوێنەرێکی کۆمەڵەی خوێندکاران بۆ دوو بەشداریی گرنگ سەردانی لوبنانی کرد...
لە کۆیە وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بەڕێوەچوو...
دەرهێنەری (شانۆیی دکتۆر) سوپاسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد...
هەولێر.. وۆرک شۆپی ڕەنگکردن بە بەشداریی 30 خوێندکاری کچ بەڕێوەچوو...
پێشانگەی نێکست ستێپ بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات...