کۆمەڵەی خوێندکاران-
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەمەبەستی خزمەت و گەشەکردنی کەرتی پەروەردە، پرۆژەی دیدی پەروەردە یەکەمین شەقاوی بە ئەرێنی هەڵهێنا.
پرۆژەی دیدی پەروەردە (EduVision)یەکەمین ئیڤێنتی لە هۆڵی ڕۆتانا ئەنجامداو تێیدا بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی بەشدارییان تێداکرد، ئەوان بیروڕا و بۆچوونی زۆریان لەنێوان خۆیاندا گۆڕییەوە و لە کەشێکی زانستیدا دیدی پەروەردەیان دەوڵەمەندتر کرد.
دیدی پەروەردە (EduVision)لە پێنج زنجیرەی یەک لەدوای یەک پێکدێت و یەکەم زنجیرەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا، بەشێک خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بەبێ جیاوازی ڕەگەز، ئایین، سیاسی و نەتەوەیی بەشدارییان تێداکرد.
ئامانج لەم پرۆژەیە گفتوگۆی چڕ و بابەتییانەیە لەلایەن خوێندکارانەوە تایبەت بە کێشەکانی سێکتەری پەروەردە، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردن و هەنگاونان بۆ گەشەکردنی ئەو بەشە گەورەیەی کۆمەڵگە.
لە(EduVision)دا خوێندکارانی ئامادەیی دەتوانن پرۆژەکانیان بخەنەڕوو، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەر لەو مێزگردەدا بەڵێنی پشتیوانی و دەستگیرۆیکردنیان پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە و لەڕێگەی پرۆژەی دیدی پەروەردە(EduVision)ەوە، پردێکی پەیوەندی لەنێوان خوێندکاران و خوێندنگە حوکمی و ناحکومییەکاندا دروستدەکرێت، بۆ ئەوەی خوێندکار لە هەموو لایەکەوە چەقی بڕیارەکان و کارە پەروەردەییەکان بێت.
لە یەکەم زنجیرەدا ٢٥ خوێندکار و ٢١ مامۆستا لە ١٩ ئامادەیی جیاوازەوە، بەشدارییان لە دیدی پەروەردە کرد و تێیدا ئامادەییەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بەسەر کارنەوە، وابڕیاریشە لەدوای ئەم زنجیرەیە سەرجەم ئامادەییەکانی دیکەش بانگھێشتبکرێن.

لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی نۆژەنكرایەوە...
یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent لەزانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران پێشوازیی لە ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد...
کوردسات رێزلێنانی بەخشییە نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کاروباری خوێندکاران...
گرووپی (یەکسەر) براوەی پێشبڕکێ جیهانییەکەی ناسا بوون...