کۆمەڵەی خوێندکاران-
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە یەکەم هەنگاوی پشتیوانی لە خوێندکارانی نابینا، دابینکردنی پێداویستییەکانیانی لەئەستۆگرت.
ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێشوازیمان لە خوێندکارانی نابینای پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و دەڤەری گەرمیان کرد. سەرجەم ئەو خوێندکارانە هاوشان لەگەڵ بەشێک لە کەسوکارەکانیان، سەردانی بینای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد، لەکاتێکدا پێشتر کۆمەڵەی خوێندکاران لەڕۆژی جیهانی برایل-دا بەڵێنی ئەم پشتیوانییەی بە خوێندکارانی نابینا دابوو.
پرۆژەکە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەندریا، پشتیوانیکردنی خوێندکاری نابینای خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
پشتیوانییەکە خۆی لە دابینکردنی پێداویستی خوێندنی تایبەت بە خوێندکارانی نابینا، بینییەوە.
بەو هۆیەوە ٥٥ خوێندکار لە هەنگاوی یەکەمدا لەو پرۆژەیە سوودمەندبوون، ئەمەش پەلی زیاتر دەهاوێت لە داهاتوودا خوێندکاری نابینای سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵەی خوێندکاران ڕایدەگەیەنێت؛ ئەم پشتیوانییە هەموو خوێندکارانی نابینای (سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی، زانکۆ و پەیمانگەکان) دەگرێتەوە.

سەردانی کەسایەتییەکان بۆ یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران...
لە سنووری ڕاپەڕین یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران پیرۆزکرا...
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکاران لە هەولێر...
میوانەکانمان یۆبیلی 50 ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان زێڕینتر کرد...
لە کۆمەڵەی خوێندکاران بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا...