خوێندکاران پۆدکاست.. ڕێگاکانی بەدەستهێنانی سکۆلەرشیپ

پۆدکاستی خوێندکاران خزمەتە بە تۆی گەنج و خوێندکار، باس لە ئاییندەی خوێندن و ئەزموون و پەروەردە دەکەین، هەر جارێک لەگەڵ میوانێک چەندین بابەتی زانستی پێشکەشی تۆی خوێندکار دەکەین.

 

لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستەکەماندا، بۆ قسەکردن لەبارەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، میوانداری بەڕێز مامۆستا "ئاوات سەردار"مان کردووە، کە ئەزموونێکی باشی هەیە لەو بوارەدا، توانیویەتی ژمارەیەک کورسی سکۆڵەرشیپ بۆ خوێندکارانی کورد بەدەستبهێنێت.