خوێندکارانی دەڤەری ڕاپەڕین: هیوادارین پڕۆژەی هاوشێوەی "هاوینی ئەکادیمیی خوێندکاران" بەردەوام بێت

دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەی ئەکادیمی خوێندکاران کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندکارانی سنووری پشدەر و بیتوێن ئەنجامدرا، لە مەراسیمێکی شایستە و گەورەدا 760 خوێندکاری بەشداربووی ئەو پرۆژەیە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین، بڕوانامەیان پێبەخشرا.