لێپرسراوی بازنەی ڕاپەڕین: بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خوێندکاران

 

دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەی ئەکادیمی خوێندکاران کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندکارانی سنووری پشدەر و بیتوێن ئەنجامدرا، لە مەراسیمێکی شایستە و گەورەدا 760 خوێندکاری بەشداربووی ئەو پرۆژەیە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین، بڕوانامەیان پێبەخشرا.

 

لەدوای کۆتاییهاتنی پرۆژەکە ژیار حسێن وسو، لێپرسراوی بازنەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی خوێندکاران و پێشکەشکردنی کار و چالاکی زیاتر بە خوێندکارانی ئەو دەڤەرە.