سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سوپاسی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکات

بەهاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکاران و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، هەڵمەتی پاککردنەوەی ژینگەی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا.

 

لەڕۆژی 22/12/2025 بەهاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی سلێمانی، بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بەشداربوون لە پاککردنەوەی ژینگەی هەردوو کەمپی نوێ و ناوشاری زانکۆی سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم بەش و کۆلێج و تەواوی زانکۆی سلێمانی پاکژ کرایەوە.

 

لەو هەڵمەتەدا د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەشداریی پاکژکرنەوەی زانکۆی سلێمانی کرد و بە ئەمەکەوە لەو دەستپێشخەریەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی ڕووانی، سوپاسی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی کرد و ئەو ‌هەڵمەتەی وەک پەیامێک بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و کۆمەڵگە ناوزەد کرد.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەوان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی ئەم هەڵمەتەیان کردووە و بەردەوامیی دەبێت، جگەلەوەش هەموو کۆلێجەکان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی تیمی تایبەت بە خۆیان دەبێت بۆ کاری لەو جۆرە، بۆ ئەوەی بەردەوام زانکۆ بە پاکژی ڕابگیرێت".