کۆمەڵەی خوێندکاران
ئەو خوێندکارانەی بەشدارییان لە کۆرسی هونەری نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیدا کردبوو، لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانەوە بڕوانامەیان پێبەخشرا.
لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د. زانا مەحمود، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.شیروان حمە ساڵح، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، خەڵات بەخشرایە هەموو ئەو خوێندکارانەی بەشدارییان لە کۆرسی هونەری نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیدا کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەی خوێندکاران ئەو مامۆستایانەی لەبیر نەکرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین کە لەو ماوەیەی کۆرسەکەی تێدا بەڕێوەچوو، دڵسۆزانە و لێبڕاوانە وانە و زانیاریی بەنرخیان پێشکەشی ئەو خوێندکارانە کرد.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە كۆمەڵەی خوێندكارانی سلێمانی لەپای هاوكاری و هەماهەنگییان لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ بۆ كاری هاوبەش و خزمەتی خوێندكاران.