کۆمەڵەی خوێندکاران هاوبەشی سەرەکی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی پزیشکی ڤێتێرنەری بوو

کۆمەڵەی خوێندکاران

لە سلێمانی بۆ ڕۆژی جیهانی پزیشکی ڤێتێرنەری فێستیڤاڵێکی جیهانیی گەورە بەڕێوەچوو، لەو نێوانەدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هاوبەشی سەرەکی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە بوو.

لە فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی پزیشکی ڤێتێرنەری لە سلێمانی، چەندین پرۆژە و چالاکی جۆراوجۆری تایبەت بە پزیشکی ڤێتێرنەری بۆ خوێندکاران ئەنجام دران.