یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێشوازیی لە میوانەکانی کرد و لەو سەروبەندەدا فریاڵ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ئاسۆس عەلی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی لەگەڵ هاوڕێیانی سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد.
ئاسۆس عەلی وێڕای پیرۆزبایی رایگەیاند؛ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە ستایلێی سەردەمیانە دەستی بە کاری ڕێکراوەیی کردووە، جگەلەوەش ستایلێكی نوێی هاوقۆناغەکەیە.
لەلایەکی دیکەوە فریاڵ عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد کە شێوازێکی نوێ دەبینێت لە کۆمەڵەی خوێندکاران کاتێک پێشوازی لە گەنجە خوێنگەرمەکان دەکەن، ئیدی بۆ فێربوون بێت یان بۆ هەر کارێکی دیکەی زانستی.
شاخەوانی هەرکیش کە ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانە، پیرۆزبایی 49 ساڵەی تەمەنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کرد و پیۆزباییی گەرمی لە سەرجەم خوێندکارانی کوردستان کرد.