لەئێستادا کتێبخانەکەی کۆمەڵەی خوێندکاران بەڕووی هەموو خوێندکارێکدا کراوەیە و بە چەندین زمانی جیاواز کتێبی هەمەچەشن و جۆراوجۆر لە زۆرێک لە سێکتەرەکان بەردەستن.
لەم کتێبخانەیەدا جگەلەوەی خوێندکار دەتوانێت لەڕێگەی کتێبەکانییەوە ئاستی رۆشنبیری و مەعریفی توند و بەهێز بکات، دەتوانێت هۆڵی خوێندنەوەکەی بۆ مەهامی دیکەی خوێندن بەکاربهێنێت و وانەکانی تێدا بخوێنێت.
لەلایەکی دیکەوە هەمووان دەتوانن توێژینەوەکانیان لەم کتێبخانەیەدا بە ئەنجام بگەیەنن، سوود لەو بەرهەم و پێداویستیانە وەربگرن کە لەناو کتێبخانەکەی کۆمەڵەی خوێندکاراندا بەردەستن.
کردنەوەی ئەم کتێبخانەیە یەکێکی دیکەیە لە کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکاران و بۆ سوودی گشتی و خوێندکاران بەتایبەتی هەموو جۆرە کارئاسانییەکی تێدا فەراهەم کراوە.