بەڕێوەچوونی کۆرسی (هونەری نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) لە زانکۆی سلێمانی

کۆرسەکە پرۆژەی کڵەبی زانستیی خوێندکاران و سەنتەری توێژینەوەی زانستیی سەرۆکایەتیی زانکۆیە بۆ خوێندکارانی یەکەم، دووەم و سێیەمی قۆناغی کۆتایی کۆلێجەکانی (پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، پزیشکی ڤێتەنەری، زانست، زانستە ژینگەییەکان، پەروەردە، ئەندازیاری و ئەندازیاری زانستە کشتوکاڵییەکان) و لە قۆناغی یەکەمدا ١١٥ خوێندکار سوودمەند دەبن.