ڕۆژی 17ی نیسان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و زانکۆی ڕاپەڕین، کەرنەڤاڵێکی گەورەیان بۆ خەڵكی دەڤەری پشدەر و بیتوێن سازکرد، بەو بۆنەیەوە یادی ڕاپەڕینیان بەرز نرخاند و چەند چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامدا.
لەو کەرنەڤاڵەدا زیاتر لە 200 ناوەند و کۆمپانیا لە ڕانیە بەشداریان کرد و بە چەند چالاکییەکی هەمەچەشن و جۆراوجۆر ئامێزیان بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە کردەوە، هەربۆیە کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەری بووە داینەمۆی پێشوازیکردنی ئەو کەرنەڤاڵە گەورەیەی کۆمەڵەی خوێندکاران و زانکۆی ڕاپەڕین سازیان کردبوو، لەو سەروبەندەدا دەیان هەزار کەس ئامادەی بوون.