UNIVISION1

یونیڤیژن خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەی کۆکردەوە

لەبەردەوامی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، بۆ ئەم جارە دەرفەتێکی دیکەی زێڕێن ڕەخسا و یونیڤیژن لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا.

کۆمەڵەی خوێندکاران

لەبەردەوامی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا، بۆ ئەم جارە دەرفەتێکی دیکەی زێڕێن ڕەخسا و یونیڤیژن لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا.

لەو یونیڤیژنەی ئەنجامدرا، خوێندکارانی زانکۆی ئەو پارێزگایە بە خۆشحاڵییەوە دڵی خۆیان بۆ وتە بە نرخەکانی قسەکەرانی ئەو یونیڤیژنە کردەوە و گوێبیستی ئەو ئامۆژگارییە بە نرخانە بوون، کە مامۆستایانی زانکۆ پێشکەشی خوێندکارانی زانکۆی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد.

قسەکەرەکانی ئەم یونیڤیژنە هەریەکە لە ئاوارە حاجی توێژەر و مامۆستای زانکۆ، د.جوتیار ژاژڵەیی مامۆستای کۆلێجی زمان بەشی ئینگلیزی بوون، هەریەکەیان لای خۆیەوە ئەزموونی ژیان و هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەیان بۆ خوێندکاران شی کردەوە، کە دێتە بەردەم ڕێگەی خوێندنیان.

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان وەک ئەرکی خۆی هەموو ڕێککارەکانی ئەم یونیڤیژنەی لە ئەستۆگرت، جگەلەوەش ئەم کۆمەڵەیە ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لە پێشكەشکردنی کار و چالاکی زیاتر بە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە.

گەڕانەوە arrow_back_ios