UNIVISION1

خوێندکارێکی ئامادەیی سلێمانی: کۆمەڵەی خوێندکاران گوێیان لە ڕاوبۆچوونەکانی ئێمە گرت

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ بەرەو پێشبردنی سیستمی پەروەردە و فێرکردن هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ، بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆی ئیدیوڤیژن (دیدی پەروەردە)ی لەگەڵ خوێندکاراندا ئەنجامدا.

کۆمەڵەی خوێندکاران
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ بەرەو پێشبردنی سیستمی پەروەردە و فێرکردن هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ، بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆی ئیدیوڤیژن (دیدی پەروەردە)ی لەگەڵ خوێندکاراندا ئەنجامدا.

ئەم جۆرە گفتوگۆیانە لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستایاندا بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە باوان ئیسماعیل خوێندکاری ئامادەیی سلێمانی کوڕان لەسەر دیدی پەروەردە وتی: "چەند کەسێک توانییان گوێ لە ئێمە بگرن و ڕاوبۆچوونەکانمان وەربگرن، کە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بوون".

ئەو خوێندکارە دەشڵێت "سوودم لەم ئیدیوڤیژنە وەرگرت، چونکە پەرە بە لایەنی مەعنەویم دراوە، چونکە ئەو کەسانەی لێرەبوون بەشێوەی پرۆفیشناڵانە چارەسەیان بۆ کەموکورتییەکان دۆزییەوە".

شیلان ئەنوەر مامۆستا لە ئامادەیی بەختیاری کچان لەسەر دیدی پەروەردە ڕایگەیاند کە "ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئامانجێکی باشە بۆ ئەوەی خوێندکار پێبگات و هەوڵەکانی بخاتەگەڕ، کە بەشداریکردنی خوێندکارانە بەپڕۆژەی نوێ و بە فکری نوێ".

مامۆستا شیلان لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکات کە ئەم پرۆژانە هانی خوێندکار دەدات کە بەشداریی بکەن لە بواری نوێ لە دەرەوەی کوردستان.

گەڕانەوە arrow_back_ios