The Sulaymaniyah University Student Art Club has been opened

لە ڕۆژی جیهانیی هونەر و لە چوارچێوەی خزمەتکردنی خوێندکاران، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کڵەبی هونەریی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کردەوە.

لەو یادەدا وۆرکشۆپێکی تایبەت بە نیگارکێشان و کاری سیرامیک ئەنجامدرا و خوێندکاران و ئارەزوومەندانی بوارەکە پێشوازییان لێکرد.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەردوو د.ڕۆژگار کەمال محەمەد و د.نیاز عوسمان حسێن پێشکەشکرا.

More