کۆمەڵەی خوێندکاران-
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە یەکەم هەنگاوی پشتیوانی لە خوێندکارانی نابینا، دابینکردنی پێداویستییەکانیانی لەئەستۆگرت.
ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پێشوازیمان لە خوێندکارانی نابینای پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و دەڤەری گەرمیان کرد. سەرجەم ئەو خوێندکارانە هاوشان لەگەڵ بەشێک لە کەسوکارەکانیان، سەردانی بینای کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد، لەکاتێکدا پێشتر کۆمەڵەی خوێندکاران لەڕۆژی جیهانی برایل-دا بەڵێنی ئەم پشتیوانییەی بە خوێندکارانی نابینا دابوو.
پرۆژەکە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئەندریا، پشتیوانیکردنی خوێندکاری نابینای خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
پشتیوانییەکە خۆی لە دابینکردنی پێداویستی خوێندنی تایبەت بە خوێندکارانی نابینا، بینییەوە.
بەو هۆیەوە ٥٥ خوێندکار لە هەنگاوی یەکەمدا لەو پرۆژەیە سوودمەندبوون، ئەمەش پەلی زیاتر دەهاوێت لە داهاتوودا خوێندکاری نابینای سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵەی خوێندکاران ڕایدەگەیەنێت؛ ئەم پشتیوانییە هەموو خوێندکارانی نابینای (سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی، زانکۆ و پەیمانگەکان) دەگرێتەوە.
The 49th anniversary of the founding of the Kurdistan Students association...
The Sulaymaniyah University Student Art Club has been opened...
The Raparin Carnival was held in Rania...
The eduvision project for students has started...
The Kurdistan Students Association provided for the needs of visually impaired students...