کۆمەڵەی خوێندکاران
لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، تیمە تەندروستییە خۆبەخشەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان خەڵكی ئەو شارەیان بەسەرکردەوە و بەبێ بەرانبەر خزمەتگوزارییان پێشکەش کردن.
جگەلەوەی پشکنینی پزیشکییان بۆ ئارەزوومەندانی خەڵکی کەرکوک ئەنجامدا، وەک ئەرکێکی پیشەیی و زانستیانە ڕێنمانی گرنگ و بەسوودیشیان پێشکەش کردن.
هەریەکە لە پشکنینەکانی فشاری خوێن، پشکنینی شەکرە و دیاریکردنی گرووپەکانی خوێنیان بۆ هاوڵاتیانی ئەو شارە ئەنجامدا.