کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پرۆژەیەکی بەناوی "خوێندکاران پڵەس" ڕاگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە هاوکاریی و دەستگیرۆیی ئەو خوێندکارانە دەکەن کە لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلیدا برەو بە خوێندن دەدەن.
پرۆژەی "خوێندکاران پڵەس" هەموو خوێندکارێک دەتوانێت لێی سوودمەندببێت، بەو مەرجەی ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بێت و لە ناوەندە ئەهلییەکانی خوێندندا بێت، هەربۆیە لەڕێگەی پشتگیریکردنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە، خوێندکار دەتوانێت سوومەندبێت لە داشکاندنی ئەو پارەیەی بۆ خوێندن دەیدات بە زانکۆ یان پەیمانگە یان هەر ناوەندێکی دیکەی خوێندن، کە بەو هۆیەوە بارگرانی مادیی لەسەر خۆی و خێزانەکەی لادەبات.
ئامانجی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە پرۆژەی "خوێندکاران پڵەس" بەمەبەستی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی خوێندکارە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی ئاسان و گونجاو هەلی خوێندنەکەی بەرجەستە بکات، لەگەڵ ئەوەشدا مافی ئەوەی هەبێت داشکاندنی لە کرێی خوێندنیدا بۆ بکرێت.
لە پرۆژەی "خوێندکاران پڵەس" زۆرێک لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلی ئامادەییان دەربڕیوە کە هاوکاری خوێندکاران بکەن و داشکاندنیان لە کرێی خوێندندا بۆ بکەن، لە یەکەم هەنگاویشدا زانکۆی گۆیژە و پەیمانگەی ڕانیەی ناحکومی ئامادەییان دەربڕی و بڕی داشکاندنەکانیان بۆ خوێندکارن ئاشکرا کرد.
"ئاییندەی خوێندکاران لەنێوان کارامەیی و بڕوانامەدا"...
کۆرسی پرۆسیجەرە پزیشکییەکان لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو...
کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...