کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ئەنجامدانی کار و چالاکی و پرۆژەکانی بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستە کۆرسێکی تایبەت بە نووسین و توێژینەوەی زانستی دەکاتەوە، هەر خوێندکارێکیش لە هەر ئاستێکی خوێندندا بێت یان دەرچوو بێت دەتوانێت بەشداریی بکات.
وابڕیارە لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، کۆرسەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت (ڕۆژەکانی 21 و 22 و 23ی ئەم مانگە)، وانەی تایبەت بەو کۆرسانە لەلایەن پ.ی د.سوارە جەلال محەمەد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، دەوترێتەوە.
بەشداریکردن لەم کۆرسانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەبێبەرانبەرە و فێرخواز ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی کۆرسی نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، بڕوانامە وەردەگرێت.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لە کۆرسی (نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی) کرتە لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/S63chC67ojzR61AD8)


کۆمەڵەی خوێندکاران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری خوێندکارانی وڵاتان لە بەیروت ئەنجامد...
کۆمەڵەی خوێندکاران بانگهێشتی بەیروت کرا...
جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و دامەزراوەی گەنجان کۆبوونەوە...
مێزگردێک بە ناونیشانی " هێزی میدیا لە دروستکردنی خوێندکاری سەرکردەدا " لە زانکۆی ڕاپەڕین ب...
"بە مۆبایلەکەت ببە بە خاوەنی کار"...
کۆرسی "زیرەکی دەستکرد" لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو...
"پرۆژەی هاوینی ئەکادیمی خوێندکاران" لە پشدەرە...
دوو خوێندکاری کورد لە کەرکوک لەسەر ئاستی عێراق بە کۆنمرەی (100)یەکەم بوون...
چەند خوێندکارێکی دەڤەری ڕاپەڕین خەڵات کران...